Accessibility links

کاوە حەسەن دەڵێت بوونی وتووێژ لە نێوان سعودیـیە و ئێران هەنگاوێکی گرنگە


سەنتەری ستمسن لە نووسینێکیدا باس لەوە دەکات کاربەدەستانی هەواڵگری ئێرانی و سعودی لە مانگی چواری ئەمساڵدا لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەتەوە و دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنیـیە لە هەرێمێکدا کە متمانەی تێدا نیـیە.

کاوە حەسەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئۆفیسی ئەوروپای ستمسن و بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا کە یەکێکە لەوانەی بەشداریـیان لە نووسینی بابەتەکە کردووە، لە وتووێژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی ئەو کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی گرنگە، بەو پـێـیەی کۆمەڵێک کێشەی گەورە لە نێوان ئێران و سعودیـیەدا هەن. وە پـیشانی دەدات هەردوولا ئامادەیی ئەوەیان تێدایە بەرامبەر بە یەک دابنیشن و کێشە و بیرۆبۆچوونی خۆیان بخەنە سەر مێزی دانوستاندن.

لە لایەکی دیکە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەرنامەیەکی کەناڵی CNN گوتی بوونی پەیوەندیـیەکی باش لە نێوان عەرەبستانی سعودیـیە و ئێران، ڕەنگە ئەنجامی ئەرێنی هەبێت و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی هەندێک کێشە، لەوانە ئەو شەڕانەی بە وەکالەت لە ناوچەکەدا دەکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:23 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG