Accessibility links

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەڵێت ئەوان داوایان لە حوثیـیەکان کردووە لە کەشتی نەوتی سعودیـیە بدەن


فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دانی نا بەوەی تاران پشتیوانی لە یاخیبووە حوثیـیەکانی یەمەن دەکات، ئەمەش سەرەڕای نکۆڵی بەردەوامی کاربەدەستانی ئێران لەو کارە.

جەنەڕاڵ ناسر شەعبانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فارسی سەر بە سوپای پاسداران گوتویەتی" بە یەمەنیـیەکانمان گوت لە دوو کەشتی نەوتی سعودیـیەکان بدەن، ئەوانیش کردیان."

باسی لەوەش کردووە سوپای پاسدارن لە بری کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی و ئامۆژگاری حوثیـیەکانی یەمەن دەکات.

دواتر ئاژانسی دەنگ‌وباسی فارس ئەم بەشەی وتووێژەکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی سڕیوەتەوە، بەڵام بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا توانی وێنەی بگرێت.

جێی ئاماژەیە چەکدارانی حوثی لە مانگی حەوت، 2 کەشتی نەوتی سعودیـیەیان کردە ئامانج، ئەمەش وای لە ڕیاز کرد بە شێوەیەکی کاتی هاتوچۆی کەشتیـیە نەوتیـیەکانی لە تەنگەی باب ئەلمەندب ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG