Accessibility links

ئێران دەڵێت لە پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا پێشوەچوونێکی کەمیان کردووە، بەڵام باش بوون


وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی ئێران " کەمترین بەرەوپێشچوونی کردووە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا، بەڵام بەرەوپێشچوونەکە باش بووە." وتیشی بەمزووانە لە وڵاتی سێیەم لەگەڵ هاوتا سعودییەکەیدا کۆدەبێتەوە.

لە کۆڕبەندی ئابووری جیهاندا لە داڤۆس، ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی ئێران هێشتا پێی وایە سزاکانی ڕۆژئاوا دژی کۆماری ئیسلامی کۆسپی گەورەی بەردەم گفتوگۆکانن سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

وتیشی ئێران باوەڕی وایە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ سەپاندنی قورسترین فشار بەسەر تاراندا، ئاماژەی بەوەدا پێویستە بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا بەخێرایی بڕیار بدات سزاکان لاببات تاوەکو بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکاندا ببینین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG