دوو چالاکوانی ناودێری مافه‌کانی مرۆڤی ئێران داوا له یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن ڕێوشـوێن بگرنه‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک له کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا بۆ به‌خشی سه‌ته‌لایه‌ت که به‌رنامه‌ی که‌ناڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاوده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر یه‌ک له شیرین عیبادی براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و هادی قائیمی سه‌رۆکی هه‌ڵمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌م داوایه‌یان له وتارێـکی ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جۆڕناڵی چاپی ئه‌وروپادا بڵاوکرایه‌وه.
شیرین عیبادی و هادی قائیمی ڕه‌خنه له هه‌ردوو کۆمپانیای سه‌ته‌لایه‌تیEutelsat و Arqiva ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه هێرشئامێزهکانی حکومه‌تی ئێران په‌خش ده‌که‌ن، له کاتێـکدا ڕێـگه به تاران ده‌ده‌ن په‌خشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا بۆ ئێران له ڕێـگه‌ی هه‌مان ئه‌و سهتهلایهتانهیانهوه به‌ربه‌ست بکه‌ن.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌زگاکانی په‌خشی نێونه‌ته‌وه‌ی وه‌ک VOA و BBC و DW) دۆیچێ ڤهڵێ ئه‌ڵمانی) ڕه‌خنه‌یان له به‌ربه‌سـتکردنی به‌رنامه‌کانیان گرت که له لایه‌ن وڵاتانی وه‌ک ئێرانه‌وه ده‌کرێن.