کاربه‌ده‌سـتانی دارایی ئه‌ڵمان گوتوویانه ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا بانکێـکی بنکه له هامبۆرگ یارمه‌تی ئێران ده‌دات له ده‌ربازبوونی له‌و سـزایانه‌ی سه‌پـێنراوه‌ته سه‌ری به‌هۆی هه‌ردوو به‌رنامه موشه‌کی و ناوکیـیه‌که‌یه‌وه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت به‌رلین ئاگای له‌وه نیـیه که هیچ کارێـکی نادوروست له لایه‌ن بانکی بازرگانی ئه‌وروپی – ئێرانی (AG) کرابێت، به‌ڵام گوتیشی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانی چاو به سـکاڵا‌که ده‌خشێنن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جۆرناڵ ڕاپـۆرتی دابوو و تیایدا ده‌ڵێت که ئه‌و بانکه کارداری له بری ئه‌و کۆمپانیانه‌ی ئێران ده‌کات که خراونه‌ته لیسـتی ڕه‌شی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاوه.
ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ده‌ڵێت بانکی EIH به به‌های 1 بلیۆن دۆلار کارداری کردووه بۆ ئه‌و کارگانه‌ی ئێران که په‌یوه‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی چه‌که‌وه.