Accessibility links

عەبدوڵاهیان: ئێران بێباک نامێنێتەوە ئەگەر بسەلمێندرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئۆکرانیا بەکارهاتوون


 وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئێران بە بێباکانە نامێنێتەوە ئەگەر بسەلمێندرێت ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە، ئەمەش لە نێوەندی ئەو هەواڵانەدا کە باس لەوە دەکەن کۆماری ئیسلامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوە بە مۆسکۆ تاوەکو دژی ئۆکرانیا بەکاریبهێنێت.

دەزگای هەواڵی ئێران لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیانەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر بۆمان بسەلمێنن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکان لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا دژی هاوڵاتیانی بێتاوان بەکارهێندراون، ئەوا ئێمە نابێت بە بێباکانە بمێنینەوە."

بەڵا، ئاماژەشی بەوەدا هاریکارییە سەربازییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ بەردەوام دەبن.

ڕۆژی هەینی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا داوای لێکۆڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد لەسەر ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، کە گوایە بەو کارەی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل کردووە.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرس و دیپلۆماتکارێکەوە بڵاویکردەوە ئێران لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیشدا بەڵێنی بە ڕووسیا داوە موشەکی زەوی بۆ زەویشی بداتێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG