Accessibility links

سەرۆکی ئێران بە پوتن دەڵێت فراوانبوونی ناتۆ " هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

دەزگای هەواڵی نوری ئێران بڵاویکردەوە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنی وتووە فراوانبوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ " هەڕەشەیەکی مەترسیدارە " بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

دەزگاکە دوابەدوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە زاری ڕەئیسیەوە بڵاویکردەوە " فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات گرژی دروست دەکات و هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە سەربەخۆکان لە ناوچە جیا جیاکاندا."

وتیشی " هیوادارم ئەوەی ئێستا ڕوودەدات سوودی بۆ خەڵکەکە و سەرانسەری ناوچەکە هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG