Accessibility links

ئێران و ڕوسیا و چین مەشقە سەربازییە هاوبەشە دەریاییەکانیان دەستپێدەکەن


دەزگای هەواڵی ئێران ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ئێران و ڕوسیا و چین دەستیانکردووە بە مەشقە هاوبەشە دەریاییەکانی نێوانیان لە دەریای هیندیدا و ئامانج لێی پتەوکردنی ئاسایشی دەریاییە.

کەناڵی فەڕمی ئێران وتی 11 لە کەشتیەکانی و سێ کەشتی ڕوسی و دوو کەشتی چینی بەشداری مەشقەکان دەکەن. سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەشدار دەبن.

ڕاپۆرتەکەی دەزگا هەواڵیەکە وتی مانۆڕە سەربازییەکان لە 17,000 کیلۆمەتردا دەبێت لە باکووری دەریای هیندیدا، مەشقی شەڕکردن لە شەودا و ئەرکی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوەشی تێدادەبێت.

لە ساڵی 2019 ەوە ئەم مەشقە سێیەمین مەشقی لەو جۆرەیە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا. هەروەها هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ڕوسیا کە ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی هات.

دەزگای هەواڵی ئێرنای ئێران وتی " باشکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ دەبێتە هۆی پەرەپێدانی ئاسایشی ناوچەکە و گۆڕەپانی نێودەوڵەتی. "

لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا لەگەڵ ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، ئێران هەوڵیداوە هاریکارییە سەربازییەکان لەگەڵ چین و ڕوسیادا زیاتر بکات. لەم ساڵانەی دواییشدا سەردانەکانی بەرپرسانی هێزی دەریایی چین و ڕوسیا بۆ ئێران زیادیکردووە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG