Accessibility links

ڕۆحانی: وەڵاممان بۆ هەر پێشنیارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ واشنتن ڕەت کردنەوە دەبێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وەڵامی وڵاتەکەی بۆ هەر پێشنیارێکی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا هەمیشە ڕەت کردنەوە دەبێت.

ڕۆحانی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئێراندا وتی " هەرگیز هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا، پێشنیاری زۆر هەبوون بۆ گفتوگۆکردن بەڵام وەڵامی ئێمە هەمیشە ڕەت کردنەوە دەبێت."

وتیشی " ئەگەر ئەمەریکا سزاکان لاببات، ئەوا دەتوانین پێشتر چۆن کردوومانە بەوشێوەیە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 کۆببینەوە."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشنیاری کرد لەگەڵ ڕابەرانی ئێراندا کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، ئەمەش بەمەبەستی کۆتای هێنان بە کێشەکان لەگەڵ ئێراندا، سەرەڕای سەپاندنی توندترین فشار بۆ سەر تاران.

مانگی ڕابردوو ڕۆحانی وتی ئێران لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ ناکات تا ئەو کاتەی هەموو سزاکان لەسەر تاران لادەبرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG