سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە وتارێکدا وتی وڵاتەکەی ئێستا دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەیەکی زیاتر لەو ڕێژەیەی پێش ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.
ڕۆحانی وتی " یۆرانیۆم زیاتر لە کاتی پێش ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەپیتێنین. فشارەکان لەسەر ئێران زیادیان کردووە بەڵام ئێمە بەردەوامین بەرەو پێشەوە."
دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکە کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، تاران وەکو وەڵامێک بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا کەمتر کردۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز