سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت زۆربه‌ی زۆری ئێرانیـیه‌کان خوازیاری ڕێکه‌وتن و ئاشتین له‌گه‌ڵ ته‌واوی جیهاندا، هه‌رچه‌نده که‌مینه‌یه‌ک هه‌ن ده‌نگه‌ده‌نگیان ناوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن ڕوحانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـکیدا که له شاری شه‌هریاری ڕۆژئاوای تاران پـێشـکه‌شی کرد، گوتیشی ده‌بێت کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی ژیرانه و به لۆجک و به‌ڵگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن، چونکه سه‌رده‌می دروشم و ڕسته‌ی توند نه‌ماوه. به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌کرد وتووێژکا‌رانی ناو‌کی ئێرانی ڕژدن له پاراستنی مافه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له دانیشتنێـکی داخراوی په‌رله‌مانی ئێران‌دا، یاسادانه‌رانی توندڕه‌و هه‌ره کۆنه‌پارێز ڕه‌خنه‌ی توندیان له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌باس عێراقچی جێـگرهکهیان گرت له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌به‌ردنی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کاندا.