خانمی ئێرانی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی شیرین عیادی ده‌ڵێت ئۆپـۆزسیۆنی دژی حکومه‌تی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ئاسۆشێتد پـرێس، پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ گوتی ئۆپـۆزسیۆن به‌هۆی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کانی حکومه‌ته‌وه و پێشـێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ژاری بێ ده‌نگ کراوه، به‌ڵام زیادبووه.
ناوبراو ئه‌و تێبینیـیانه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه دا له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی بۆ بهرنووسـێـک سه‌باره‌ت به پـێشـێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤه له تاران و مه‌حکومی ده‌کات.
خانم عیبادی گوتی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆن له ئێران بووه‌ته نهێنی له‌و کاته‌وه‌ی ده‌سـتگیرکردنه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ئۆپـۆزسـیۆن دوای هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕاویـیه له‌سه‌ره‌که‌ی سـاڵی 2009، به‌ڵام گوتیشی بزوتنه‌وه‌که هێزه‌که‌ی که‌م نه‌بۆته‌وه.
شیرین عیبادی له سـاڵی 2003 خه‌ڵاتی ئاشـتی نۆبڵی وه‌رگرت بۆ کاره یاسایـیه‌کانی له جیاتی چالاکوانی سیاسی ئێرانی و ئاینی و که‌مایه‌تیـیه نه‌ژادیـیه‌کان و ژنان منداڵانیش.