وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران وتی بۆ ماوەیەکی کاتی نزیکەی 85 هەزار بەندکراو ئازاد کراون و لەنێویشیاندا زیندانیانی سیاسیی تێدایە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
وتەبیژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران عەلام حسێن ئیسماعیل وتی " نزیکەی لە سەدا 50 ی ئازادکراوەکان بەهۆی بابەتی ئەمنیەوە زیندانی کرابوون، هەروەها لە بەندینخانەکاندا ڕێوشوێنی ئامادەباشیمان گرتۆتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز