Accessibility links

سەرۆکی ئێران سەردانی ڤەنزوێلا دەکات


کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڤەنزوێلا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتووەتە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا و لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆدا کۆبووەتەوە، ئەمەش یەکەمین وێستگەی ڕەئیسی دەبێت لە گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەمەریکای لاتین کە هەریەک لە کوبا و نیکاراگواش لە خۆدەگرێت.

هەفتەی ڕابردوو دەزگای هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە پێشبینی دەکرێت ڕەئیسی لە ماوەی سەردانەکەیدا کۆمەڵە ڕێککەوتنێک واژۆ بکات بۆ پتەوکردنی هاریکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئەو سێ وڵاتەی ئەمەریکای لاتیندا.

بەپێی کەناڵی ڤەنزوێلا، ڕەئیسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا چاوی بە مادورۆ کەوتووە.

ئێران و ڤەنزوێلا هەردووکیان لەژێر سزاکانی ئەمەریکادان، ساڵی ڕابردوو لە تاران هاریکارییەکی 20 ساڵییان لە نێوانییاندا واژۆ کرد، بەڵێنی هاوبەشییاندا لە پرسەکانی نەوت و بەرگری و ئەوانی دیکەشدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG