ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن به هه‌زاران که‌س له پاش نوێژی هه‌ێنی له تاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان به نیشانی ره‌خنه ده‌ربڕین له هه‌ڕه‌شه‌ی پێشوی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی بۆ سووتاندنی قورئان.
خۆنیشانده‌ران دروشمی 'مردن بۆ قه‌شه‌ی زایۆنیست' و ' مردن بۆ ئه‌مه‌ریکایان' هاواریان کردبوو.
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جه‌ننه‌تی ئیمامی کاتی پێشنوێژی هه‌ێنی تاران به خۆنیشانده‌رانی گووت، سووتاندنی قورئان ئاماژه به 'بێ چاره‌یی هێزهله خۆبابووهکانی جیهان' ده‌به‌رامبه‌ر وه‌شیاری موسوڵمانانی جیهان ده‌دات.
پێشترێکی ئه‌م مانگه، قشه‌یه‌کی کۆنه‌پارێز له وولایه‌تی فلۆریدا له باشوری ئه‌مه‌ریکا که‌وته‌به‌ر ره‌خنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پاش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند به‌نیازه قورئان بسووتێنیت له ساڵیادی هێرشه تێرۆریستییه‌کانی یازده‌ی سپته‌مبه‌ر-ی 2001. دواتر قشه‌که به‌رنامه‌که‌ی بۆ سووتاندنی قورئان راگرت.