به‌رپرسیکی ئێرانی ده‌ڵێت له ئاکامی زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک که هێزه‌که‌ی 6.5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگانێکی دوێنێ ناوچه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی هه‌ژاند، به‌لای که‌م کوژرانی 7 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربونی به سه‌دان که‌سی لێکه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئیسماعیل نه‌جار فه‌رمانڕه‌وای ستانی کرمان که چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که بووه به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێرانی گوتووه چه‌ندان له هاوڵاتیان هێشتا له ژێر داروپه‌ردوی داڕماوی خانوه‌کانیاندا گیریان خواردووه ده‌شڵێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی قوربانیانی ئاکامی زه‌وی له‌رزه‌که ڕوو له زیادبوون بکات.
هاوکات به‌رپرسانی دیکه‌ی پاریزگاکه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که هێزی بومه‌له‌رزه‌که له‌و ناوچانه به‌هێزتر بووه که گوندنشین و به‌ربڵاون .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران ناوجه‌یه‌که که زه‌وی له‌رزه تێدا چالاکه حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ک که هێزه‌که‌ی 6.6 بوو کاره‌ساتی له شاری بامی سه‌ر به پارێزگای کرماندای خوڵقاند