سه‌رۆکی ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ئێران ده‌ڵێت حکومه‌ت ڕێـگا نادات ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن به‌یانـنامه و ڕاگه‌یاندن بۆ لایه‌نگرانیان ده‌ربکه‌ن له‌و ده‌مه‌ی که چالاکوانانی دژ به حکومه‌ت داوای سـازدانی خۆنیشـاندانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌که‌ن.
تێبینیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌رۆکی دادپه‌روه‌ری ئایه‌توڵڵا سادق لاریجانی ڕۆژێـک به‌ر له سـازدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پـشـتیوانی له حکومه‌ت له تاران دێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵـکه‌که که ده‌وڵه‌ت ڕێـکی ده‌خات به گوته‌ی ئه‌وان ڕق و کینه نیشـان ده‌دات دژی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که.
ئایه‌توڵڵا لاریجانی ده‌ڵێت حکومه‌ت ئاژاوه‌گێڕ و فیتنه‌گێڕان دادگایی ده‌کات که ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن میر حسێن موسه‌ویی و مه‌هدی که‌ڕووبی. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئاژاوه و فیتنه‌گێڕی له ئێران تاوانێـکه و سـزاکه‌ی مه‌رگه.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بانگه‌وازی گردبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵات له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌که‌ن بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ موسه‌ویی و که‌ڕووبی و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مینی بۆ کوژرانی 2 که‌س که‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه له خۆنیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت گیانیان له‌ده‌سـتداوه.