Accessibility links

دۆخی خانمانی بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ


بەیخانەی ورمێ، لە کوردستانی ئێران
بەیخانەی ورمێ، لە کوردستانی ئێران

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئەمە دەبێتە دووهەمین جار کە خانمانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ نارەزامەندی خۆیان سەبارەت بە دۆخی نالەباری تەندروستی نیو بەندیخانە دەردەبڕن.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێری، ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری هەنگاو دەڵێت کە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی بە ڕێکخراوەکەیان گەیشتووە، "ئەو مانگرتنە ڕۆژی سێ شەمە ٢٨ی گەلاوێژ روویدا و تەنیا ڕۆژێکی خایاند." هەروەها ئەو خانمە دەڵێت کە بەندکراوان هوشداریان داوە کە ئەگەر دۆخی تەندروستی نێو بەندیخانە باش نەکەن ئەوە جارێکی تر دەست بە مانگرتن دەکەنەوە.

هەڵبەت ئاگاییش دەدات کە ئەم مانگرتنە دوای مەرگی خانمی فاتمە عەلیزادە، تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی شاری کرماشان دێت، کە لە نێو بەندیخانەی ئەو شارەدا بە هۆی پەتای کۆڕۆنا گیانی لە دەست دا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:39 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG