Accessibility links

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران لە ٢٠٢١ دا


خۆپێشاندانی پێش کۆشکی سپی بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، ٢٢ی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ی زاینی
خۆپێشاندانی پێش کۆشکی سپی بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، ٢٢ی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ی زاینی

ئیران لە مانگی ٦ی ئەم ساڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەبات و کەسانێک خۆیان کاندید کردووە کە زۆرتریان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.

لە ئەم وتووێژەی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی لە ئاڵمان دەڵێت کە پێش هەڵبژاردن کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە ڕیگای دەزگاکانی راگەیاندن و دەزگای ئیتلاعاتی ئیرانەەوە بانگەشەیەکی زۆر بۆ بەشداری کردنی خەڵک دەکات، بەڵام ئێستا لە ئێران دا پێیان وایە کە هەڵبژاردن تەنیا شانۆیەکە و "کوڵاوێک بۆ سەر خەڵکە" و وێناچێت خەڵک وەک ساڵانی پێشتر بە تایبەتی لە کوردستان لە هەڵبژاردن دا بەشداری بکەن.

ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئاریز داراپوور، چالاکی سیاسی

بەڕێز داراپور ئاماژە دەکات کە کۆماری ئیسلامی هەرەشەی بەربەست کردن لە پێش چوون بۆ "سێزدە بەدەر"ی کرد، بەڵام سەرەڕای هەڕەشەکان خەڵکی ئیران بە گشتی چوون بۆ دەرەوە و سەیران کە وەک نەریتێک هەموو ساڵی لە ئێران و کوردستان دا بەڕێوەدەچێت.

هەروەها ئەو ئاماژە بە "هەڵوێستی شۆڕشگێرانە و مەدەنێانەی" ڕێکخراوەکان و کەسایەتییەکانی سیاسی- ئاینی کوردستان دەکات کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، واتا هەر دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، لە هەڵبژاردنی سیستەمێک بۆ کۆماری ئیسلامی دا بەشدارییان نەکرد و ئەم ساڵیش ئەو ڕێکخراوانە کۆدەنگن کە داوا لە خەڵک بکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئیران دا بەشداری نەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:17 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG