Accessibility links

ئاگری ئیسماعیل نژاد: ئێران له‌ عيڕاقدا سه‌رکه‌وتووه‌ و زۆرجار پاشه‌کشه‌ به‌ ئه‌مه‌ریکا کراوه‌


توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، کاک ئاگری ئیسماعیل نژاد

ئه‌و توژێنه‌ره‌ ده‌شڵێت له‌ ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه‌، عێڕاق گرنگرتن وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دروستکردنی هیلالی شیعه‌دا سه‌رکه‌وێت

سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی بۆ عێڕاق له‌ ده‌مێکدایه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ ژێر گه‌مارۆکانی ئابووری ئه‌مه‌ریکا دایه‌.

توژێنه‌ری سیاسی، ئاگری ئیسماعیل نژاد باوه‌ری وایه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی رووحانی به‌ تایبه‌تی بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی کورت خایه‌ن و درێژخایه‌نه‌. یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا خۆی ده‌رباز بکات. و دووهه‌م لایه‌نی سیاسی و ئاسایشی هه‌یه‌.

وه‌ک ناوبراو شیده‌کاته‌وه‌ ئێرانێیه‌کان ده‌یانه‌وێت پشتگیری له‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێو حکومه‌تی ئیستای عێڕاق بکه‌ن که‌ له‌ باری سیاسییه‌وه‌ لێک نزیکن. مه‌به‌سته‌که‌شیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ عێڕاق وه‌ک وڵاتێک بۆ په‌یوه‌نددانی ئێران و سوریا که‌ڵک وه‌ربگرن تا بتوانن پرۆژه‌ی"هیلالی شیعه‌" له‌ پرۆژه‌یه‌کی ئاسایشی را بۆ پرۆسه‌یه‌کی سیاسی بگۆڕن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:45 0:00

XS
SM
MD
LG