Accessibility links

سەرۆکی ئێران دەڵێت لە دوای دەستبەکاربوونییەوە تاران چەکی نەگواستووەتەوە بۆ ڕووسیا


سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان
سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان وتی حکومەتەکەی هیچ چەکێکی نەگواستووەتەوە بۆ ڕووسیا لە دوای ئەوەی لە مانگی هەشتدا وەکو سەرۆک دەستبەکاربووە، ئەمەش دوای ئەوەی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا ئێرانییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا لە مانگی نۆدا.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هەفتەی ڕابردوو ئێرانییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، سزای نوێیان سەپاند بەسەر مۆسکۆ و تاراندا.

ڕووسیا و ئێران ئەو تۆمەتانەیان ڕەت کردووەتەوە.

پزیشکیان کاتێک سەبارەت بەو بابەتە پرسیاری لێکرا، وتی " دەکرێت گواستنەوەیەک لە ڕابردوودا ئەنجام درابێت، بەڵام دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە لە دوای ئەوەی وەکو سەرۆک دەستبەکاربووم هیچ گەیاندنێکی چەک بۆ ڕووسیا ڕووینەداوە."

ڕۆیتەرز لە مانگی دوودا ئاماژەی بەوەدا ئێران ژمارەیەکی زۆر لە موشەکی بەهێزی زەوی بۆ زەوی باڵیستیکی داوە بە ڕووسیا و هاریکارییە سەربازییەکەی نێوان دوو وڵاتەکەی قووڵتر کردووەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG