دوای ئه‌وه‌ی مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی ئێران له لایه‌ن سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له پـۆسـته‌که‌ی لابرا، وا ئێسـتا به‌رپـرسی باڵای ناو‌کی ئێرانی به فه‌رمی بووه‌ته جێـگره‌وه‌ی کاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی پـۆسـته‌که‌ی پـێـسپـێردرا و مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سـاڵحی بووه جێـگری ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی له سـاڵی 2005 وه هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی به‌ڕێوه‌ده‌برد، واته تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که له ناکاودا و له لایه‌ن سه‌رۆکی ئێرانه‌وه و له پـۆسته‌که‌ی لابرا و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌مه‌ڕ هۆکاری له‌کارلابردنی موتـته‌کی نه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی جێـگره‌وه‌ی موتـته‌کی پـۆستی باڵیۆزی ئێرانی بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یشی پـێشـتر به‌ڕێوه‌ده‌برد.