Accessibility links

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: ئێران ته‌ندروستی به‌ندکراوانی سیاسی به‌ بارمته‌ گرتووه‌


لۆگۆی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی
لۆگۆی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ده‌زگای دادوه‌ری ئێران و به‌ تایبه‌تی ئافیسی دادستان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌کان به‌ ئانقه‌ست پێشی دابینکردنی چاودێری ته‌ندروستی بۆ به‌ندکراوان ده‌گرن.

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی که‌ ڕۆژی دوشه‌مه‌ بڵاو کرایه‌وه‌ تێیدا هاتوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه‌ کایه‌ به‌ ژیانی به‌ندکاراوانی بیر و باوه‌ڕو به‌ ندکراوه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای پێشگرتن له‌ چاودێری پێویستی پزشکی، له‌ مه‌ترسی خستنی ژیانیان، تووشی نوقوستان بوونی هه‌میشه‌یی‌ و زیانه‌کانی تری دیکه هه‌یه‌‌ که‌ ناکرێت پێشیان پگیرێن.

وتووێژی کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی
وتووێژی کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی

​ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کومه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کوردستانی ئێران له‌ ژنێڤه‌. ناوبراو ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ندکراوانی سیاسی ئێران له‌ کورده‌کان پێک دێن و له‌و ڕاپۆرته‌ی تازه‌ی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ند به‌ندکراوێک له‌ نێویان دا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌بینرێت که‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت له‌ به‌ر پێڕانه‌گه‌یشتنی باری پزشکی بینایی خۆی له‌ ده‌ست بدات.

خانمی جه‌لالیان به‌ تاوانی "دوژمنایه‌تی له‌ گه‌ڵ خودا" وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئێدعا ده‌که‌ن، بڕیاری تا سه‌ر مه‌رگی به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری "خۆی" یه‌ له‌ دۆخێکی ناله‌باری ته‌ندروستی دایه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:32 0:00

XS
SM
MD
LG