میدیای ئێرانی ده‌ڵێت نزیکه‌ی 77 که‌س له ئاکامی که‌وتنه خواره‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانیه‌وه مردوون ، که به هۆی خراپی که‌ش و هه‌واوه له باکوری ڕۆژئاوای ئێران که‌وتۆته خوارێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ، ده‌سه‌ڵاتداران گوتویانه ، ده‌سته و تاقمه فریا گوزاریه‌کان ، هێشتاش به‌شوێن به‌لانی که‌م یه‌ک که‌سی تر له سه‌رجه‌م 106 که‌سی له ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون ده‌گه‌ڕێن.
مه‌حمود موزه‌فه‌ر ، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوتووه که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که پاش ئه‌وه بووه که ویستویه‌تی و هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یه‌کی نائاسایی داوه له نزیک شاری( ورمێ) وه که نزیکه‌ی 700 کیلۆمه‌تر له تارانه‌وه دووره .
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن هه‌ندێ له نه‌فه‌ره‌کان ، به سوکیی زامار بوون و هه‌ندێکیشیان پێویستی به‌وه کردووه له نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه.
به‌لانی که‌م ده‌که‌س وه‌ک تاقمی فڕۆکه‌وان له ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون.
پێشتر میدیای ئێرانی ژماره‌ی جیاوازی بڵاو ده‌کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌س له ناو فڕۆکه‌که‌دا بوون که له جۆری بۆینگ 727 بووه و وه‌ک موزه‌فه‌ر ده‌ڵێت پاش که‌وتنه خواره‌وه‌که‌ی بۆته چه‌ند پارچه‌یه‌ک ، به‌ڵام نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه کاتی که‌وتنه خواره‌وه‌که‌ی له کێڵگه‌یه‌کی نزیک شاری ورمێ.
پێشتریش له ئێران که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه هه‌بووه ، که زۆرتر به‌هۆی کۆنیی فڕۆکهکانهوهیه و هه‌روه‌هاش خراپی چونیه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌یان و چاکردنهوهشیان.
سزاکانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌پاندویه‌تیه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ، وایکردووه ئێران نه‌توانێت فڕۆکه‌ی نوێ بکڕێت یانیش پارچه‌ی تایبه‌ت بۆ فڕۆکه‌کانی بکڕێت.