سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نن له شه‌ڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی کوردستان کۆی 12 ئه‌ندامی تیمێکی ئه‌و پارته له ده‌ورو و پشتی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له کرماشان کوژراون. به ئه‌م کوژراوانه تازه‌وه ژماره‌ی پێشمه‌رگه و گریلای کوژراو له ئه‌م ساڵدا ده‌گاته نزیک 35 که‌س.
هه‌ندێک له چاودێرانی سیاسی ده‌پرسن کاتێک ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی حیزبه کوردییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌سارێکی ئاوا گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، ئه‌م حیزبانه بۆچی سیاسه‌ته نوێیه‌که‌ی خۆیان بۆ ناردنی هێزی نیزامی بۆ ناوخۆی ئێران ناگۆڕن؟ له کاتێکدا هه‌مووی ئه‌م حیزبانه میدیا و ئه‌ندامی چالاکیان بۆ کاری میدیایی هه‌یه، ناردنه‌وه‌ی هێز بۆ کاری سیاسی -وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن- له ناوخۆی ئێران چ پێویستیه‌کی هه‌یه؟
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت، ژێر پێنانی مافه‌کانی که‌مایه‌تیه‌کان و ژنان له ئێران به توندی به‌رده‌وامه. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م تاکتیکه نوێیه‌ی حیزبه کوردییه‌کان نابێته هۆی زیاد کردنی گوشاره‌کان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندکراوانی سیاسی کورد له ناوخۆی ئێران؟
له "ڕوانگه" ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ تاوتۆکردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان عه‌مار گوڵی، رۆژنامه‌وان له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ دانیشتووی ئاڵمان و جه‌میل کولاهی، چالاکی سیاسی، دانیشتووینۆروێژ ده‌که‌ین.