پارێزه‌ری ئه‌و قه‌شه ئێرانیـیه‌ی که کاتی خۆی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێسـتا له‌سه‌ری حوکم دراوه، ده‌ڵێت به هیوام دادگای پـیاداچوونه‌وه ئه‌و قه‌شه‌یه ئازاد بکات.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه محه‌مه‌د عه‌لی دادخاهی پارێزه‌ر گوتی بڕوام وایه قه‌شه یوسف نه‌درخان ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوو له سه‌دا 95 شیانی ئازادکردنی هه‌بێت.
یوسف نه‌درخانی ته‌مه‌ن 32 سـاڵان له ته‌مه‌نی 19 سـاڵیدا له ئاینی ئیسلام هه‌ڵگڕاوه‌ته‌وه و پاشان بووه‌ته قه‌شه‌ی کڵێسـایه‌کی 400 که‌سی له شـاری ڕه‌شتی باکوری ئێران.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناوبراو له سـاڵی 2009 دا ده‌سـتگیرکرا و دواتر له لایه‌ن دادگایه‌کی ئێرانیـیه‌وه به تاوانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاینی ئیسلام حوکمی مه‌رگی بۆ ده‌رکرا.
سه‌پاندنی سزای مه‌رگ به‌سه‌ر قه‌شه یوسف نه‌درخانی ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ داوایان له کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی کردووه ئه‌م قه‌شه‌یه ئازادبکه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یـیش بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران حوکمدانی ئه‌م قه‌شه‌یه به‌و تۆمه‌ته به نزمی سیستمی دادوه‌ری ئاینی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا جان به‌ینه‌ر داوای له ئێران کرد ژیانی نه‌درخانی له مردن ڕزگاربکه‌ن و به‌بێ هیچ مه‌رجێـک ئازادیشی بکه‌ن.