ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌به‌ر وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان لیستێکی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاوکرده‌وه که پشتیوانی له تیرۆریزم ده‌که‌ن و ئێرانی له سه‌روی ئه‌و لیسته داناوه، به‌لا‌یه‌کی دیکه‌وه جان له‌مبه‌رت به‌رپرسی کاروباری ئێران له وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی له کارکێشایه‌وه و هه‌ندێ ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه بووه که دژی سیاسه‌ته‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆبامایه به‌رامبه‌ر به ئێران.
محییه‌دین پاڵانی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات له وتووێژیکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ڵوێستی تازه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه که توندییه‌کی زۆرتر به‌نیسبه‌ت ئێرانه‌وه بکات چونکه بۆچوونه‌کان و هه‌ڵوێسیه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی ئێران ئه‌مه‌ریکای خستۆته ئه‌و جێگایه‌ی که ناچاربێت هه‌ڵوێستی له‌و بابه‌ته‌ی له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا بگرێ بۆیه ئه‌وه هه‌مووی نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که به‌بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك ئۆباما ده‌گاته ئه‌و ئاکامه‌ی که حکومه‌تی ئێران به‌شێوه‌ی مه‌نتقی و به‌شێوه‌ی نه‌رم و ڕێگاچاره‌سه‌ری وتووێژ و ئه‌وانه قه‌بوڵ ناکات. به‌ڵکو ده‌بێت به‌فشارێکی زۆرتر هه‌ست به‌خه‌ته‌ر بکات و هه‌ست به ته‌نگه‌به‌ریه‌کی زۆرتر بکات هه‌تاکو بێته سه‌ر ڕێگا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:51 خوله‌که.