میر حسێن موسه‌وی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی حکومه‌تی ئێرانی به هێرشـکردنه سه‌ر نه‌یاره‌کانی به ناوی ئیسلامه‌وه تاوانبارکردووه.
له تێبینییه‌کدا که له دره‌نگانێـکی دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا بڵاوکرایه‌وه موسه‌ویی گوتی ئیسلام ئازاری که‌س نادات و نه خه‌ڵـکی ده‌سـتگیر‌ده‌کات و نه له گرتووخانه گلیان ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها ئیدعاکانی توندڕه‌وه ئێرانیـیه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن ئۆپـۆزسیۆن په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی ده‌ره‌وه هه‌یه، وه گوتی ئیدعای له‌و جۆره هیچ سوودێـک به وڵاته‌که ناگه‌یه‌نێت.
ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به ده‌سـتکاریکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی حوزه‌یرانی سـاڵی پاری ئێران تاوانبارکردووه، که تیایدا موسه‌ویی له پله‌ی دووه‌مدا هات.