له ئێران پـۆلیس هۆشـداری داوه دژی هه‌ر جۆره خۆپـیشـاندانی ئۆپـۆزسـیۆن ڕاده‌وه‌سـتێت له سـاڵیادی هه‌ڵبژاردنی مشـتومڕ له‌سه‌ری سه‌رۆکایه‌تی که له 12 ی مانگی شه‌شی سـاڵی پار به‌ڕێوه‌چوون.
ئاژانسی نیمچه ڕه‌سـمی ده‌نگ‌وباسی ئێرانی ILNA له زاری سه‌رۆکی پـۆلیسی تاران جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سـاجدی‌نیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت گوتوویه‌تی پـۆلیس دژی هه‌ر جۆره کۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی ڕاده‌وه‌سـتێت.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆن میر حسێن موسه‌ویی و مه‌هدی که‌ڕوبی داوایان له لایه‌نگرانیان کردووه به‌شـداری له خۆپـیشـاندانی ئاشـتیخوازانه‌دا بکه‌ن له ڕۆژی 12 مانگی شه‌ش، ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رکۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ گه‌ڕێـکی دیکه بووه‌وه به سه‌رکۆمار.
ئۆپـۆزسـیۆنی ئێرانی ئاغای ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی تاوانبارکردووه به فرت‌وفێڵـکردن له ده‌نگدان و ده‌ڵێن به‌ڕێز موسه‌ویی براوه‌ی ڕه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو.
به هه‌زاران که‌س به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه و له ئه‌نجام ژماره‌یه‌ک خۆپـیشـانده‌ر کوژران.
پـتر له 80 که‌س مۆڵه‌تی زیندانی تا 15 سـاڵیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندی به خۆپـیشـاندانه‌کان و ژماره‌یه‌ک خه‌باتکار سـازی مه‌رگیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.