ماڵپه‌ڕێـکی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رۆکی پاسه‌وانانی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ناو وڵاته‌که و سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـوو میر حسێن موسه‌ویـیان ده‌سـتگیرکردووه.
ماڵپه‌ڕی که‌لیمه Kaleme.com ده‌ڵێت ئه‌حمه‌د یه‌زدانفه‌ر شه‌وی دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراوه و بۆ شـوێنێـکی نادیار براوه.
ئه‌حمه‌د یه‌زدانفه‌ر بۆ زیاتر له 20 سـاڵه سه‌رۆکی پاسه‌وانانی میر حسێن موسه‌ویی بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بۆته‌وه له به‌رامبه‌ر دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به سه‌رۆکی وڵات، حکومه‌تی ئێران به سه‌دان که‌سی لایه‌نگری موسه‌ویی ده‌سـتگیرکردووه، له‌وانه ژماره‌یه‌ک له یاریده‌ده‌ره‌کانی.