ته‌له‌فیزیۆنی حکومی ئێران ڕایگه‌یاند له ڕێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ری ئه‌و خوێـندکاره‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له میانه‌ی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت له تاران کوژرابوو، بزاڤکارانی ئۆپـۆزسیۆن که‌وتنه شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حکومه‌تدا.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕکه‌به‌رانه له کۆلێژی ئادابی زانکۆی تاران بوو به شه‌ڕیان له ده‌مێـکدا ڕێوڕه‌سمی یاده‌وه‌ری ئه‌و خوێندکاره که‌وتبووه گه‌ڕ. ئۆپـۆزسیۆنی ئێرانی و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ئۆباڵی کوشـتنی ئه‌و خوێندکاره ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی یه‌که‌وه.
شایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو خوێندکاری ناوبراو له‌گه‌ڵ که‌سێـکی دیکه‌دا کوژرابوو کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیسی ئێران بڵاوه‌یان به هه‌زاران بزاڤکاری ئێرانی کردبوو، ئه‌وانه‌ی له چه‌ندان شـاری ئێران‌دا خه‌ریکی ڕێپـێوانن له گه‌وره‌ترین خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تدا له‌وه‌تای سـاڵی 2009 وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومی ئێران ده‌ڵێت لایه‌نگرانی حکومه‌ت به زۆره‌ملێ وایان له بزاڤکارانی ئۆپـۆزسیۆن کردبوو شوێنی ڕێوڕه‌سـمه‌که به‌جێبهێڵن به چڕینی دروشـمی مه‌رگ بۆ فیتنه‌گێڕان.
له لای خۆیه‌وه ڕابه‌رێـکی ڕیفۆرمخوازی ئێرانی که خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـکخسـتبوو. ڕایگه‌یاند که ناترسێت له داواکانی په‌رله‌مانتارانی کۆنه‌پارێزی ئێرانی بۆ سه‌پاندنی سـزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌هدی که‌ڕووبی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی ڕایگه‌یاند که ئاماده‌یه باجی هێنانه دی گۆڕانکاری سیاسی له ئێران‌دا بدات.
پـێشـووتر هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران نه‌یانهێشـتبوو به‌ڕێز که‌ڕووبی و به‌ڕێز میر حوسه‌ین موسه‌ویی که ڕابه‌رێـکی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆنه به‌شـداری له ڕێـپـێوانه‌که‌دا بکه‌ن، ئه‌وه‌ی بانگه‌وازیان بۆ کردبوو له پـشـتیوانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی میسر و تونس له دژی تاکڕه‌وی.