هێزه ئاسایشیـیه‌کانی ئێران گازی فرمێسک ڕژێنیان به‌کارهێناوه بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری ئێرانی که بۆ پـشـتیوانیکردنی سه‌رهه‌ڵـدانه‌کانی تونس و میسر کۆبووبوونه‌وه.
هێزه ئاسایشیـیه‌کانی ئێران له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران بڵاوبوونه‌ته‌وه و چوارده‌وری ماڵی ڕێبه‌رێـکی ئۆپـۆزسیۆنیان گرتووه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگه‌گرتن له ڕیفۆرمخوازه‌کان له‌وه‌ی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه بکه‌ن.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن پـۆلیسی دژه ئاژاوه له ئێران که زۆربه‌یان به سواری ماتۆرسکیله‌وه‌ن له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه به شه‌قامه‌کانی تاران‌دا ده‌سوڕێنه‌وه هاوکاتی ئه‌وه‌ی ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن په‌یمانیان داوه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی خۆیان بکه‌ن وێڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێران مۆڵه‌تدانی بۆ ئه‌و خۆپـیشـاندانانه ڕه‌تکرده‌وه.
میر حسێن موسه‌ویی و مه‌هدی که‌ڕووپی ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن گوتوویانه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ نیشـاندانی هاوسۆزیـیه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رهه‌ڵـدانانه‌ی بوونه مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی میسر وتونس.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ئاگاهیان داوه به ڕیفۆرمخوازان تا ئه‌و خۆپـیشـاندانانه نه‌که‌ن و واشیان داناوه که پـیلانێـکه بۆ ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له ئێران‌دا و هه‌روه‌هاش گوتوویانه ئه‌و خۆپـشـاندانه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران‌دا به‌کارده‌هێنرێت.
ماڵپه‌ڕی که‌لیمه که هی میر حسێن موسه‌ویی‌یه ده‌ڵێت پـۆلیسی ئێرانی ژماره‌یه‌ک ماشێنی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌یدا داناوه له تاران تا ڕێـگه له خۆی و له هاوسه‌ره‌که‌شی بگرن له‌وه‌ی به‌شـداری له خۆپـیشـاندانه‌که‌دا بکه‌ن. وه ده‌شڵێت ده‌سه‌ڵاتداران هێڵی ته‌له‌فونی ما‌ڵه‌که‌یان بڕیوه و هه‌روه‌هاش ته‌له‌فونه ده‌سـتیـیه‌که‌شی.
به هه‌مان شێوه مه‌هدی که‌ڕووبیش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.
ماڵپه‌ڕی که‌لیمه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی ئێرانی وه‌ها ناودێرکردووه که ئاماژه‌یه‌که به لاوازی و به ترس.