وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی دژایەتی هەر کردەوەیەکی سەربازی تورکیا دەکات لە سوریا.
وتیشی " وزارەتەکە چاودێری هەواڵە نیگەرانکەرەکان دەکات سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی هێزەکانی تورکیا بچنە ناو خاکی سوریاوە و پێی وایە ڕوودانی ئەوە کۆتایی بە ترسە ئەمنییەکانی تورکیا ناهێنێت و هەروەها دەبێتە هۆی کەوتنەوە زیانی مادی و مرۆیی."
وتیشی " ئێران دژایەتی هەر کردەوەیەکی سەربازی لەو شێوەیە دەکات."
جێی ئاماژەیە ئەنقەرە ڕایگەیاند ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دوای ئەوەی ئەمەریک هێزەکانی کشاندەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز