Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران کونسوڵخانەیەکی نوێ لە سوریا دەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە کونسوڵخانەی نوێی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردەوە، ئەمەش هەفتەیەک دوای هێرشە ئاسمانییە کوشندەکە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا، هێرشەکەش خراوەتە پاڵ ئیسڕائیل.

تاران، هاوپەیمانێکی سەرەکی دیمەشق، بەڵێنی داوە تۆڵەی هێرشە ئاسمانییەکەی دووشەممەی ڕابردوو بۆ سەر بەشی کونسوڵگەریی باڵوێزخانەی ئێران بکاتەوە کە بووە هۆی کوژرانی حەوت ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناویاندا دوو ژەنەڕاڵیش.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە عومانەوە دەستی بە گەشتێکی ناوچەیی کرد، ئەو وڵاتەی کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی نێوەندگیری نێوان تاران و ڕۆژاوا دەدات، لەوێ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە داوای کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژییەکانی کرد.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG