Accessibility links

ئێران دەڵێت سیاسەتی ئیسڕائیل بە هاتنی حکومەتی نوێ ناگۆڕێت

دەزگای هەواڵی ئیسنای ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سعید خەتیب زادەوە بڵاویکردەوە ئێران پێشبینی ئەوە ناکات سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئیسڕائیل بە پێکهاتنی حکومەتی نوێ بگۆڕێت.

ئەم لێدوانە ڕۆژێک دوای دەنگدانەکەی پەرلەمانی ئیسڕائیل هات کە تیایدا حکومەتی نوێ پەسەندکرا و کۆتایی هێنا بە 12 ساڵ فەرمانڕەوایی بنیامین نەتانیاهو.

خەتیب زادە وتی " دوژمنانی ئێران ڕۆیشتن و هێشتا ئێران بە بەهێزی ماوەتەوە، پێم وانیە سیاسەتەکانی ئیسڕائیل بە هاتنی حکومەتی نوێ بگۆڕێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG