Accessibility links

ئاژانسێکی ئێران دەڵێت هێزێکی پاسداران دەستدەگرێت بەسەر کەشتیەکدا


ئاژانسێکی هەواڵی ئێران دەڵێت هێزێکی دەریایی وڵاتەکەی دەستیگرتووە بەسەر کەشتیـیەکی نەوتبەر لە ئاوەکانی پارێزگای هورمزگان لە کەنداو.

ئاژانسی ئیسنا ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بەپـێی بەشی پەیوەندیـیەکانی لەشکری وڵاتەکەیان، سەردار عەلی عوزمایی فەرماندەی هێزی پـێنجی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران گوتویەتی کەشتیـیەک دەستی بەسەرداگیراوە کە 250 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی پـێبووە و لە ئاوەکانی بەندەر لەنگە لە دوری 32 کیلۆمەتر لە دورگەی تەنەبی گەورە بەرەو ئاوەکانی ئیماراتی عەرەبی بەڕێکەوتبوو.

گوتیشی 11 کەسی تاقمی کەشتیـیەکە دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگا کران.

تەلەفیزیۆنی ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت کەشتیـیەکەیە.

XS
SM
MD
LG