Accessibility links

ڕۆیتەرز: هەناردەی نەوتی ئێران بۆ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەپـێی زانیاری کەشتیـیەکانی گواستنەوە و دوو سەرچاوەی پـیشەسازی، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران زۆر کەمی کردووە و لە مانگی پـێنجدا بووە بە 400 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی بەپـێی زانیاریـیەکانی لە ڕێفینیتیڤRefinitivوەرگیراون و هەروەها ئەو دوو سەرچاوەیە کە ئاگاداری هاتوچۆی کەشتیـیەکانی بارن، ئێران لەم مانگەدا لە نیوەی ڕێژەی مانگی ڕابردوو کەمتر نەوتی هەناردەکردووە. بەشی زۆری ئەو نەوتەش بەرەو ئاسیا دەبرێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە بەر لەوەی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە بکشێتەوە، ئێران ڕۆژانە نزیکەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.

XS
SM
MD
LG