Accessibility links

ئێران نەوت بە هەرزان دەفرۆشێت


بە پێی ئاژانسی پەیام و نووچەی ئیرنا ئێران نەوت و گازی لە بازاڕەکانی ئاسیادا بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشێت لە کاتێکدا وڵاتەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سزاکانی ئەمەریکا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی ئێران نەیویست وردەکاری زیاتر بدات لە بارەی ئاستی نرخ داشکانەکە، بەڵکو هەوڵی دا لە بە کەم گرتنی ئەو هەنگاوە و هێشتنەوە لە چوارچێوەی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە کە لە بواری نەوتدا باوە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی ئیرنای وت داشکاندنی نرخ بۆ کڕیاران بەشێکە لە ناوەرۆکی بازاڕی جیهانی و هەموو وڵاتانی نەوت هەناردەدەکەن کاری پێدەکەن.

لە رۆژی هەینی ئاژانسی بلومبرگ وتی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران نرخە فەرمیەکانی بۆ فرۆشەکانی بۆ مانگی نۆ بۆ وڵاتانی ئاسیا هێناوەتە هەرە خوارترینی لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا لە بەراوردکردن بە نەوتی خاوی عەرەبستانی سعودی.

ئەمەریکا هەوڵ دەدات هەتا 5 ی مانگی یازدە کە بەشی دووەمی سەپاندنی سزاکانی بۆ سەر تاران دەسـتپـێدەکات، هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG