سه‌رۆکی ئاژانسی وه‌زه‌ی ناووکی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی تا مانگی سێ ساڵی داهاتوو ده‌ست به سازکردنی سازگه‌یه‌کی نوێ پیتاندنی یۆرانێۆم ده‌کات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی به ته‌له‌ڤزێۆنی حکومه‌تی ئێرانی گووت شوێنه‌کان بۆ ئه‌م سازگه‌یه هه‌ڵبژێردراون و نۆ شوێنی تر له لایه‌ن تاران و له مانگی یازده‌ی ساڵی پار په‌سند کرابوون.
ئه‌و به درووستی نه‌ی گوت شوێنه‌کان له‌کوێن.
ئێران سازگه یه‌کی گه‌ۆره‌ی پیتاندنی یۆرانێۆمی له نه‌ته‌نز و سازگه‌یه‌کی بچوکتری له نیزیك
شاری قۆم هه‌یه.
له مانگی شه‌ش، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چواره‌م گه‌ڕی سه‌زاکانی به‌دژی ئێران داسه‌پاند پاش ئه‌وه‌ی تاران به‌رنامه‌یه‌ك که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی لێ ده‌کات بۆ ئاڵوگۆرکردنی یۆرانێۆم له‌ئاستێکی نزمتر پیتێندراو بۆ سوته‌مه‌نی ناووکی ،که ئێران ده‌ڵێت پێویستی پێ یه بۆ ری ئهکتۆرێکی توێژینه‌وه‌ی پزشکی په‌سند، نه‌کرد. ئه‌م رێککهۆتنه له راده‌ی یۆرانێۆمی حهمبارکراوی ئێرانی که‌م ده‌کرده‌وه و هه‌روه‌ها توانای ئێران بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناووکی وه‌پاش ده‌دا.
وڵاتانی رۆژئاوا ئێران تاوانبار بهههوهڵ دان بۆ سازکردنی چه‌کی ناووکی ده‌که‌ن، کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به‌رده‌وام حاشایان له‌و تاوانه کردووه.