Accessibility links

بەرپرسێک: تاران لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی دەکشێتەوە


جێگرێکی باڵای پەرلەمانی ئێران بە دەزگای هەواڵی فارسی وت کۆماری ئیسلامی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی دەکشێتەوە ئەگەر وڵاتانی ئەوروپی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان ڕزگار نەکەن.

سەرۆکی لیژنەی ناوەکیی لە پەرلەمانی ئێران موجتەبا زولنور وتی " کاتی زۆر نەماوە بۆ کۆتای هاتنی ئەو شەست ڕۆژەی ئێران داویەتی بە وڵاتانی ئەوروپی بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە. دوای ئەوە ئێران چیتر کار بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی ناکات."

دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا، گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیانکرد و ئەمەریکا هەوڵیدا هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگرێت.هەروەها ئەمەریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG