Accessibility links

ئێران ئامادە نیـیە بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکان هەتا حکومەتی نوێ دەستبەکار دەبێت


بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی کە ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند، ئێران ئامادە نیـیە دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 دەستپێبکاتەوە، هەتا ئەو کاتەی حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار دەبێت.

سەرچاوەکە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاند، ئێران ئەم بابەتەی گەیاندووەتە بە بەرپرسانی ئەوروپا کە وەک کاربەدەست لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەمەریکا و ئێران کاردەکەن.

لە ئێستا بیرۆکەکە ئەوەیە گفتوگۆکانی ڤیەننا پێش ناوەڕاستی مانگی هەشت دەستپێناکرێنەوە، چونکە ئێران ئامادە نیە بگەڕێتەوە، بەر لەدەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ.

سەرچاوەکە گوتی ڕوون نییە ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە تا ڕەئیسی بە فەرمی لە 5 ی مانگی هەشدا دەستبەکار دەبێت یان تا حکومەتەکەی پێکدەهێنێت .

لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە ئێران بەهۆی ماوەی گواستنەوەی سەرۆک کۆمارییەوە داوای کاتی زیاتری کردووە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG