Accessibility links

هۆکاری ڕووداوەکەی بنکەی ئەتۆمی ئێران


بێهرووز کەمالوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەشێک لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەهان تووشی ڕووداو بووە.

زانیارییەکانی لە سەر ئەم ڕووداوە چین؟

هەینی رابردوو، لە بنکەی ئەتۆمیی پارچین لە رۆژهەڵاتی تاران دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا. وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند چەند کۆگایەکی گاز لەو ناوچەیە تەقیونەتەوە، بەڵام چەند شارەزایەکی رۆژئاوایی رایانگەیاند، تەقینەوەکان لە بنکەیەکی مووشەکی ئێران روویانداوە کە 20 کیلۆمەتر لە پارچین دوورە. ئەم زەنجیرە لە تەقینەوەکان تا چەند لە پەیوەند بە یەکەوە نزیکن ؟

گرووپێک بەناوی پڵنگەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رووداوەی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران روویداوە، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە و دەڵێت، لەنێو ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا چالاکییان هەیە، ئایا ئەمە باس لەوە دەکات کە لە نێو سیستمی دەسەڵاتی کۆماری ئێسلامیشدا چەند بەرەیی دروست بووە؟

بە پێی وتەی هەندێ لە پسپۆڕان لەوانەیە ئیسرائیل لە پشتی تەقینەوەکانەوە دەستی هەبێت، ئەمە تا چەند دەتوانێت ڕاست بێت؟

بۆ هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکە و و وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لەگەڵ دکتور جەعفەر حامیدی لە نۆروێژەوە وتووێژێکی کردوە.

دکتور حامیدی لەم وتووێژەدا ڕای وایە کە ئیسرائیل و لەوانە بە یارمەتی ئەمریکا لە پشتی تەقینەوەکانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە بێت. ئەو دەشڵێت کە پێشتریش ئیسرائیل هێرشی کردوەتە سەر بنکەکانی ئێران لە سوریا بە بێ ئەوەی ڕایگەیاندبێت و باسی کردبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG