Accessibility links

کاربەدەسـتێکی ئێران: ئەگەربێت و ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە پاشگەزببێتەوە ئەوا تاران بۆ ئاستێـکی بەرز یۆرانیۆم دەپیتێنێت


سەرۆکی دەستەی ناوکی ئێران دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە پاشگەزببێتەوە، ئەوەی لە هاوینی ساڵی 2015 لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشتن، ئەوا وڵاتەکەی دەسـتدەکاتەوە بە پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی بەرزدا.

عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەی لە وتووێژێـکدا لە ڕادیۆیەکی حکومەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی " ئەگەر بمانەوێت دەتوانین لە ماوەی ئەوپەڕی 5 ڕۆژدا یۆرانیۆم بۆ ئاستی 20% لە دەزگای ناوکی فوردۆ بپـیتێنین."

بەڵام گوتی نایانەوێت ئەوە ڕووبدات و هەوڵێـکی زۆر دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکە.

پاشان گوتی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنـنامەکە ئاکامی خراپی دەبێت لەسەر هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوکیـیەکەی کۆریای باکور. گوتیشی" ئەگەربێت و ئەمەریکا ڕێکەوتنـنامەکە لەگەڵیاندا هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو کاتە کۆریای باکوریش دەڵێت ئێوە پابەندی بەڵێنەکانتان نین.

بەپـێی ڕێکەوتنـنامەکە نابێت ئێران یۆرانیۆم هەتا ئاستی 20% و زیاتر بپیتێنێت، چونکە بەو کارە نزیک دەبێتەوە لە دروستکردنی چەکی ناوکی.

XS
SM
MD
LG