ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت پـێـیانوایە ئێران لە ڕابردوودا کاری بۆ دروسـتکردنی چەکی ناوکی کردووە، بەڵام ئەو کارانە لە پـلاندانان و تاقیکردنەوەی شتە سەرەتایـیەکانی زیاتر نەبووە.
ئاژانسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم زانیاریەی لە ڕاپـۆرتێـکیدا ئاشکراکرد، بۆ کۆتاییهێنان بە نزیکەی دە ساڵ لە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕاستیـیەکان.
زانیاریـیەکە بە وردی دەڵێت زۆرترین کار بۆ ئەو مەبەستە کرابێت پـێش سـاڵی 2003 بووە لەگەڵ هەندێـک کاریش هەتا سـاڵی 2009 بەردەوام بوون.
ئاژانسەکە بەم ئەنجامە گەیشتووە لە ڕێگەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی و هەروەها زانیاری دەزگا هەواڵگریـیەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەی نەیاری ئێران.