وتووێژه‌کانی ئه‌تۆمی ئێران ڕۆژی هەینی له گفتوگۆوه گۆڕان بۆ یه‌کتری تۆمه‌تبارکردن و محه‌مەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مەریکای به گۆڕانکاری له داواکانی خۆی له ئێران تۆمه‌تبارکرد، هه‌روه‌ها ئاگادارکردنەوەکەی ئەمەریکای ره‌تکرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی واشنتن ئاماده‌یه واز له وتووێژەکان بهێنێت.
چه‌ند کاژمێرێک دوای ئه‌م تێبینیانه‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووباره له‌گه‌ل جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا کۆبووه وه‌ک هەو‌ڵێکی دیکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی به‌رده‌م گه‌یشتن به سه‌ودایه‌کی گرنگ، ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی کەمکردنەوەی سزاکانی سه‌ر ئێران له بەرامبه‌ر ئه‌وه‌ی تاران بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و هه‌روه‌ها پشتڕاستکراو، پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی سنووردار بکات بە شێوەیەک مەترسی دروسـتکردنی چەکی ناو‌کی لێنەکرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م لێدوانه توندانه ، نائومێدی لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی وتووێژه‌کانی ئه‌تۆمی ده‌خاته ڕوو له‌و ده‌مه‌ی که خولی دانوسانه‌کانی هه‌نوکه‌ی ئه‌تۆمی پێی نایه 14 هه‌مین رۆژی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی نه‌توانرا له ماوه‌ی ئه‌و دوو درێژکردنه‌وه‌یه‌ی ڕابردوودا بگه‌نه رێکه‌وتنی کۆتایی.
ڕۆژی پـێـنجشەممە جۆن کێری وه‌زیری ده‌رەوه‌ی ئه‌مەریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌مەریکا ئاماده‌یە له وتووێژەکاندا بکشێته‌وه و گوتی ئەوان ناتوانن بۆ هه‌تا هه‌تایه چاوه‌ڕوانی ده‌رکردنی بڕیارێک له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن، بەڵام به پێچه‌وانه‌وه محه‌مەد جه‌واد زه‌ریفی وەزیری ده‌روه‌ی ئێران گوتی ئەوان ئاماده‌ن بمێنـنەوە له پـێناو گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکی پـڕ شکۆ و هاوسه‌نگ.