Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لە بارەی وتووێژەکانی تایبەت بە بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران دەدوێت


سەرۆک ئۆباما تێبینیـیەکانی خۆی سەبارەت بە وتووێژەکانی تایبەت بە بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران ڕاگەیاند و گوتی:

"هیوادارم بە ڕێکەوتنێـک بگەن. بەڵام ڕێنمایـیەکانم بۆیان زۆر ڕوون و ئاشکران. چوارچێوەی ڕێکەوتنەکە ئەوەی لە لۆزان دانرا، ئەگەربێت و بە شێوەیەکی کاریگەرانە و بە بەرنامەیەکی ڕێک‌وپـێـک جێبەجێ بکرێت، ئەوا بە ئامانجی خۆم دەگەم، ئەویش ئێران نابێتە خاون چەکی ناوکی."

پێشتر جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڤیەنـنا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆبووەوە بە مەبەستی وتووێژکردن سەبارەت بەو خاڵانەی بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران کە هێشـتا چێی مشتومڕن.

ڕۆژی سێشەممە پاش گەیشتنی جەواد زەریف لە تارانەوە بۆ پایتەخی نەمسا، هەردوو شاندی ئێران و ئەمەریکا بۆ ماوەی نزیکەی یەک کاژمێر کۆبوونەوە.

زەریف گوتی" دانوسـتاندنەکان گەیشـتوونەتە قۆناغێـکی هەسـتیار و ئێران تەنها بە ڕێکەوتنێـک قایل دەبێت کە ڕەوا و هاوسەنگ بێت و تیایدا ڕێز لە مافەکانی بگیرێت." گوتیشی بۆیە گەڕاوەتەوە ڤیەنـنا تاوەکو بە ڕێگەوتنێـکی کۆتایی بگەن.

جێی ئاماژەیە پـێشـتر ڕۆژی شەممە هەردوو شاندی ‌ئەمەریکا و ئێران لە ڤیەنـنا کۆبوونەوە، بەڵام زەریف شەوی یەکشەممە گەڕایەوە تاران تاوەکو ڕاوێژ بە دەسەڵاتدارانی باڵای وڵاتەکەی بکات .

هەروەها زەریف لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ هاوتا ڕوسیـیەکەشی کۆبووەوە کە ئەویش ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ڤیەنـنا.

لە لایەکی دیکەوە یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی یەک هەفتە هەڵپەساردنی سزاکانی سەر ئێرانی درێژکردەوە، ئەمەش بە مەبەسـتی ڕەخساندنی هەلێـکی تر بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

تێبینیـیەکانی سەرۆک ئۆباما لەسەر وتووێژەکانی تایبەت بە بەرنامە ناوکیـیەکەی ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:25 0:00

XS
SM
MD
LG