سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له ده‌می پـێشـکه‌شـکردنی وتارێـکدا له ده‌سـتپـێـکردنی کۆبوونه‌وه‌ی کۆنفرانسـێـک له باره‌ی په‌یمانی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی به‌رگری له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی وڵاته‌که‌ی بکات.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رله‌به‌یانی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـتۆته نیویۆرک و وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پـێشـنیارێـک بۆ گۆڕانکاریـیه‌کان له‌سه‌ر په‌یمانه‌که پـێشـکه‌ش بکات، وه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌وڵدانه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌پاندنی خولێـکی نوێ له سـزاکان له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی به‌هۆی زاخکردنی یۆرانیۆمه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری کلنتن له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وتی ڕێبه‌ری ئێرانی هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنج له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی لابدات به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به په‌یمانی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.
189 وڵاتانی واژووکه‌ری ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی چه‌ک NPT هه‌ر پـێـنج سـاڵ جارێـک کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر پابه‌ندی و به‌هێزی په‌یمانه‌که که به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له بڵابوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.