سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له وتارێـکیدا بۆ کۆنگره‌ی وڵاتانی په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی به توندی ڕه‌خنه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گرت.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتی به دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه وڵاتانی دیکه‌ش هاندران ئه‌اونیش چه‌کی ناوه‌کی دروسـتبکه‌ن، وه ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی پـێشـبڕکێی چه‌کی ناوه‌کی له جیهاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له گوته‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا ئه‌مه‌ریکای تاوانبارکرد به‌وه‌ی به به‌هانه‌یه‌کی نادورست هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دیکه ده‌کات، له‌وانه ئێران. گوتیشی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت وڵاته‌که‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات.
جێی ئاماژه پـێکردنه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێران ده‌سـتی به خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی کرد نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ک له ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌یان جێهێشت.
پـێشـتر سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون به کۆنگره‌که‌ی گوت قورسایی باری به‌رپـرسیارێتی له‌سه‌ر شـانی ئێرانه، بۆیه پـێویسته به ڕوون و ئاشـکرایی ئه‌و گومان و مه‌ترسـیانه بڕه‌وێنێته‌وه که له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی هه‌ن.
ئه‌مه‌ریکا و هاپه‌یمانانی ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی به نهێنی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات. ئێرانش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.