Accessibility links

ئەمەریکا: گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە ڤیەنا دەستپێدەکاتەوە بەڵام داواکردنی لادانی هەموو سزاکان لەوانەیە ببێتە هۆی بنبەست


ئەمەریکا و ئێران لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لە هەفتەی داهاتوو خولی دووهەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە ڤیەنا ئەنجام بدەن بۆ هەوڵەکانیان تا یەکتر بگەڕێننەوە بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ناوکی ساڵی 2015 ، بەڵام ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەموو سزاکانی ئەمەریکا لە دژی لاببەن و ئەمەریکاش هۆشداری دەدات داوایەکی لەو جۆرە ڕەنگە ببێتە هۆی بنبەست

گەورە کاربەدەسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە لەمیانەی قسەکانیدا بۆ پەیامنێران ڕۆژی هەینی گوتی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە پایتەختی نەمسا دەستپێدەکەنەوە .گەڕی یەکەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ئێران دەستیان پێکرد بە کۆبوونەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین و ڕوسیا، پێنج دیکەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ، ئەو پێنج زلهێزە جیهانیە بە جیا لەگەڵ شاندی ئەمەریکاش کۆبونەوە.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییە دەبوو ئێران ئەو چالاکییە ناوکییانەی کە دەشێت بۆ چەک بەکاربێت، ڕابگرێت لەبەارمبەر لابردنی سزاکانی زلهێزانی جیهان.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 یەکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزاکانی جارێکی تر سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، ئەمەش وایکرد تاران سەرپێچی لەو سەودا ناوکییە بکات. سەرۆک جۆو بایدن هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەدات، بەڵام واشنتن و تاران هەردووکیان ناکۆک بوون لەسەر ئەوەی کێ یەکەم هەنگاو دەنێت بۆ وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا وتووێژەکانی ئەم هەفتەیەیان بە وتووێژەی بەبەرهەم، وتووێژی کاری و بونیاتنەر ناودێر کرد. کاربەدەستەکە گوتی ناوبژیواونانی یەکێتی ئەوروپا لە نێوان هەردوو ئەو هۆتێلەی دیپلۆماتەکانی ئەمەریکا و ئێرانی لێبوون هاتووچۆیان دەکرد بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکان.

کاربەدەستەکە گوتیشی " ئێمە بیرۆکەمان ئاڵوگۆڕ دەکرد لەسەر ئەو پرنسیپانەی کە بنەمای هەر لادانی سزایەک دەبن لەلایەن ئەمەریکاوە." لایەنی ئەمەریکا لیستی تایبەت بەو سزایانەی پێشکەش نەکرد کە دەشێت لەلایەن ئەمەریکاوە لابدرێن، و ئێرانییەکانیش هیچ لیستێکیان بۆ هەنگاوانە پێشکەش نەکرد کە دەشێت بینێت بۆ پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنەکەوە.

XS
SM
MD
LG