سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تاران به وتارێـک کۆنگره‌یه‌کی بۆ داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی کرده‌وه و تیایدا داوای کرد ئه‌ندامێتی ئه‌مه‌ریکا له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕابگیرێت.
ئهحمهدینهژاد گوتیشی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی نین پـێویسـته پـیاداچوونه‌وه به په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کیدا بکه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست لێی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تهکنهلۆژیـیایانهیه که ڕه‌نگه له دورسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کیدا به‌کاربێن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مه‌ریکا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه.
شـایه‌نی ئاماژه پـێـکردنه ئێران ئه‌م کۆنگره دوو ڕۆژیـیه‌ی سـازکردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی له واشـنتن هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ ئاسایشی ناوه‌کی سـازکرا و تیایدا 47 وڵات به‌شداریـیان کرد، به‌ڵام ئێرانی بۆ بانگهێشت نه‌کرابوو.
حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت چاوه‌ڕێده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و کاربه‌ده‌سـتانی باڵای زیاتر له 60 وڵات به‌شـداری له‌م کۆنگره‌یه‌ی تاران‌دا بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا گوشـار ده‌کات کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی. ئێرانیش هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیانهیه.